به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :له ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست وێڕای ئاماژه به شیمانەکانی کۆتاییهاتنی شەڕی داعش، هاتووه که شەڕی داعش له عێراق و سووریا کۆتایی پێدێت و ئەم گرووپه له ناوچەیەکی بچووک گەمارۆ دەدرێن.
لەم ڕاپۆرتەدا پێشبینی کراوه که پاش شەڕی داعش، 10 شەڕی سەرەکی و درێژخایەن له خۆرهەڵاتی ناڤین ڕوو دەدات که کوردەکان تووشی 7 شەڕی دەبن.
به گوێرەی ئەو ڕاپۆڕتە شەڕه پێشبینی کراوەکان بریتین له:
1- شەڕ له نێوان کوردەکان و هێزە عەرەبییەکان له ناوچەکەدا دەست پێدەکات.
2- شەڕ له نێوان کوردەکانی سووریا و سوپای سووریا ڕوو دەدات.
3- شەڕ له نێوان هێزه کوردییەکان و سوپای سووریا.
4- شەڕ له نێوان هێزەکانی شیعه و سوننە له دژی کوردەکان.
5- شەڕ له نێوان کوردەکانی عێراق و دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاته.
6- شەڕ له نێوان میلیشیاکانی شیعه و کوردەکان.
7- شەڕی ناوخۆیی کوردەکان.
8- شەڕ له نێوان دوو وڵاتی سووریا و تورکیا.
9- شەڕ له نێوان ئەمریکا و سووریا.
10- ئەو شەڕەی وا لە نێوان ئەم لایەنانه و پاشماوەی گرووپی داعش درێژه دەخایێنێت....
کۆتایی کورتە نامە/310
١٢ ئەیلوول ٢٠١٦ - ٠٥:١٣
News ID: 778457
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست له ڕاپۆڕتێکدا پێشبینی کرد که کوردەکان پاش شەڕی داعش، 7 شەڕی دیکە لەوانه شەڕ لە دژی سوپای تورکیا و سووریا داوێنیان دەگرێت